مەودا میدیا-
واشنتۆن هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی ئاگاداركردۆتەوە كە ناردنی چەك بۆ ئەو وڵاتانە رادەگرێت بەهۆی ئەوەی هەوڵدەدات ئەو كۆگایانە پڕبكاتەوە كە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە بەتاڵبوونەتەوە.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەك كە ئاگاداری ئەو بابەتەن بڵاویكردووەتەوە” پنتاگۆن بە چەند وڵاتێكی ئەوروپی لەوانەش، بەریتانیا، پۆڵەندا، لیتوانیا و ئیستۆنیای راگەیاندووە كە چاوەڕوانی دواكەوتنی بەرچاو بن لە رادەستكردنی چەند سیستەمێكی مووشەكیدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە”ئەم دواكەوتنانە بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانی جیدی سەبارەت بە ئاستی عەمبارەكانی ئەمریكا، بە لەبەرچاوگرتنی بڕێكی زۆر چەكی بەكارهێنراو لە شەڕی ئێران لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا”.
باسی لەوەشكردووە”راگرتنەكە یەكجاری نییە و تەنها بۆ ماوەیەك دوادەكەوێت، بەڵام نازانرێت ماوەی دواكەوتنەكە چەندە و كەی دەستپێدەكاتەوە”.
ئ پ