مەودا میدیا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد تاران پلانەکەی خۆی پێشکەش بە پاکستان کردووە وەک نێوەندگیرێک، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمەریکادایە بۆ ئەوەی رێگەی دیپلۆماسی هەڵبژێرێت یان بەردەوام بێت لەسەر رێبازی جەنگ و رووبەڕووبوونەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەیی و هەمیشە باوەڕی بە دیپلۆماسی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەبووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتانی بیانی لە تاران کۆبووەو ناوەڕۆکی پێشنیارەکەی کۆماری ئیسلامیی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگ بۆ خستنەڕوو.
ب ح