داوامانکردووە ماددەی (4)ی دەستووری عیراق کارابکرێت

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لە دانیشتنی پەرلەمان، واژۆیان لەسەر داواکارییەک کردووە کە لەلایەن پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی پێشنیار کرابوو .

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “لە دەستووردا زمانی کوردی زمانێکی فەرمییە لە پاڵ زمانی عەرەبی، هەر بۆ ئەو مەبەستە داوای کاراکردنی ماددەی (4)ی دەستووریان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داواکارییەکەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کردووە سەبارەت بە (پشتبەستن بە زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا) لە دەرکردن و بڵاوکردنەوەی سەرجەم ئەو یاسا و تەشریع و بڕیارانەی کە لە پەرلەمانەوە دەردەچن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان