مەودا میدیا-
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی،جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕواندەکرێت نێچیرڤان بارزانی، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چۆنێتی بەشداریکردنی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدا تاوتوێ بکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی کە سەرۆکایەتی شاندی پارتی دەکات، وەک پشکی حزبەکەی داوای وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوەو جێگری سەرۆک وەزیران عیراق دەکات.
ب ح