مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى چوار ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، به‌ڵام تا ئێستا داهات ره‌وانه نه‌كراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه “پارێزگاى سلێمانى داهاتی ئامادەیە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی هەرێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى داواى داهاته بكات و ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بكرێت و له‌گه‌ڵ كۆى داهات ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت”.
هه‌رێمى كوردستان پێویسته مانگانه 120 ملیار دینارى داهاتى نانه‌وتیی ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات له چوارچێوه‌ى رێكاره‌كانى ناردنى مووچه له لایه‌ن به‌غداوه.
پارێزگاى سلێمانى 48 ملیار دینارى به‌رده‌كه‌وێت و مانگانه ره‌وانه‌ى هه‌ولێرى كردووه، به‌ڵام مانگى رابردوو هه‌رێمى كوردستان كه‌متر له 50 ملیارى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد له برى 120 ملیار دینار.
ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تى دارایی به هۆكاری كه‌مى داهات، ناتوانێت 120 ملیاره‌كه ره‌وانه بكات، به‌ڵام ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم داواى روونكردنه‌وه‌ى له هه‌رێم كردووه له باره‌ى كه‌مى داهات.
ع