نەوەی نوێ بەندەكانی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ یەكێتی پەسەند كرد

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایار، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێدا بەشداریكردنی بزوتنەوەكە لە حكومەتی داهاتووی عیراق راگەیەنرا و بەندەكانی ئەو لێكتێگەیشتنەشیان پەسەند كرد كە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردوویانە.

ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت” لە كۆبوونەوەكەیاندا قسە لەسەر لێكتێگەیشتنی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوەو كۆبوونەوەكە خاڵەكانی نێو رێككەوتنەكەی بە گرنگ بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك وەسفكردووە و پەسەندی كردووە، هیواشی خواستووە لە ئایندەیەكی نزیكدا واژۆ بكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتووی عیراق و بە كۆی دەنگی ئەندامانیش كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە وەزارییە دیاریكراوە كە بڕیارە نەوەی نوێ‌ لە بەغدا وەریبگرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان