عیراق دوو تریلیۆن دینار کورتهێنانی تۆمارکرد

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق، ئاماری کۆتایی داهات و خەرجییەکانی بۆ دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد خەرجییەکانی دەوڵەت بە رێژەیەکی بەرچاو لە داهاتەکان زیاتر بووە.

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کۆی داهاتی گشتیی وڵات گەیشتووەتە 15 تریلیۆن و 855 ملیار دینار، بەڵام خەرجییەکانی حکومەت لەو دوو مانگەدا گەیشتوونەتە 17 تریلیۆن و 855 ملیار دینار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق رووبەڕووی کورتهێنانی دارایی بەبڕی دوو تریلیۆن دینار بووەتەوە، ئەمەش مەترسی بۆ مانگەکانی داهاتوو مووچە و خەرجییەکان دروستدەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان