ئێران وه‌ڵامى خۆى ره‌وانه‌ى پاكستان كرد له‌ باره‌ى راگرتنى شه‌ڕ

مه‌ودا میدیا-

میدیای فەرمی ئێرانى بڵاویكردووه‌، كۆمارى ئیسلامیی ئێران وه‌ڵامى خۆى بۆ پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ راگرتنى شه‌ڕ ره‌وانه‌ى پاكستان كردووه‌ وه‌ك وڵاتى نێوه‌ندگیر.

به‌پێى هه‌والێكى میدیاى ئێران “کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی خۆی بۆ دوایین دەقی پێشنیازکراوی ئەمه‌ریکا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، رادەستی نێوەندگیرە پاکستانییەکە کردووه‌”.

پێشتر ئێران باسى له‌وه‌كردبوو “تێڕوانین و تێبینییەکانی تاران سەبارەت بە پێشنیازەکانی ئەمه‌ریکا، دوای تەواوبوونی پێداچوونەوەکان و گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی، ڕەوانەى پاكستان دەکرێن”.

پێشبینیی ئه‌وه‌ ده‌كرێت بەپێی پلانە پێشنیازکراوەکەش، لەم قۆناغەدا دانوستانەکان بەتەواوی تیشک بخه‌نه‌ سەر پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکەدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان