مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى دادى هەرێم، له رۆژى 3ى ئه‌م مانگه، بڕیاریداوه به لابردنى ته‌ناوبى فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى دروستكردووه لاى فه‌رمانبه‌ران و پێیان وایه له ئێستادا كه مووچه له‌كاتى خۆى دابه‌شناكرێت و هێشتا مووچه‌ى مانگى چوار وه‌رنه‌گیراوه، وه‌زیرى داد بڕیارێكى له‌و جۆره ده‌رده‌كات كه پله بهرزكردنهوهش نه‌ماوه.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى دادى هەرێمك كه نوسخه‌یه‌كى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه هاتووه “داوا له سه‌رجه‌م ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردووه كه چیتر كار به ته‌ناوبى فه‌رمانبه‌ران نه‌كرێت و فه‌رمانبه‌ران هه‌موو پێنج رۆژى هه‌فته‌كه ده‌وام بكه‌ن”.
به‌پێى به‌داوادچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “چه‌ند بهڕێوبهرایهتییهكى سنورى سلێمانى له داوى ئه‌و بڕیاره‌ى فەرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى داد، فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ئاگاداكردووهتهوه كه له دواى جه‌ژنه‌وه ته‌ناوب نامێنێت و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك پێنج رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌وام ده‌كات”.
ئه‌و بڕیاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ نه‌مانى ته‌ناوب و بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى داد، فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دادى نیگه‌ران كردووه و ئه‌وان ده‌ڵێن، مووچه له‌كاتى خۆى دابه‌شناكرێت، پله به‌رزكردنه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌وانه‌ش شایه‌نى ئه‌وه‌ن بڕیارێكیان بۆ ده‌ربكرێت، نه‌ك ته‌نها بڕیار بۆ ده‌وامكردن ده‌ربچێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا، له ساڵى 2014ه‌وه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ساڵانه دوو بۆ سێ مووچه‌یان ده‌فه‌وتێت، هاوكات چه‌ندین مووچه به پاشكه‌وت و لێبڕین دابه‌شكراوه و ئێستاش مووچه‌ى مانگى چوار دابه‌شنه‌كراوه.
ع
