مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەبارەت بە کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان ئاشکرایکرد پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2013 بۆ 2014)، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواکەوتووە و لەئێستا دەستیپێکردووتەوە.
ئەندازیار هەندرێن کاوە عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “پڕۆژەکە بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە مانگی (تەمموزی 2025) دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا (80٪)ی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواوبووە و چەند پەمێکی ماوە و لە رێگادایە و مانگی 12ی ئەمساڵ وەک تاقیکاریی پڕۆژەکە دەخەنەکار و لە مانگی کانوونی دووەم (1)ی 2027، بە تەواوی دەخرێتەکار و ئاو دەگەیەننە ماڵەکانی شارەکە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەڵدەستن بە گۆڕینی تیرەی بۆرییەکان بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە ئاویان پێ ناگات، بە خستنەکاری پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواوی گرفتەکان لە هەموو گەڕەکەکان چارەسەر دەبێت”.
ب ح