مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له نوێترین په‌یامیدا دواى لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌بكات شۆكى ده‌كه‌ین.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “هێزەکانمان بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەمه‌ریکا ئامادەن و هەر بڕیارێکی هەڵەی ستراتیجیی بدەن شۆکیان دەکەین”.
هاوكات له باره‌ى یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ى ئێران، به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه “ئێران ئاماده‌یه رێژه‌ى پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ له %3.7 كه‌مبكاته‌وه، له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به دانوستان”.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، له پیتاندنی یۆرانیۆم و دامه‌زراوه ئهتۆمییهكانى ئێرانه، كه ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كات ئێران یۆرانیۆمهكهى راده‌ست بكات و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیش دابخات.
ع