مه‌ودا میدیا-
نوێنه‌رى مامۆستایانى گرێبه‌ست رایگه‌یاند، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ستى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا دابه‌شده‌كرێت
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست به مه‌ودا میدیاى راگەیاند “دواى راگه‌یاندنى خشته‌ى مووچه‌ى مانگى چوار، مووچه‌ى مامۆستایانیش بۆ مانگى چوار دابه‌شده‌كرێت”.
وتیشى “سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژی یەکشەممەی، مووچەی مانگی نیسانی 2026ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت”.
وتیشی “ئەگەری پێشخستنی ئەو وادەیەش هەیە و له هەوڵداین زووتر دابه‌شبكرێت”.
ع