قاسم ئەعرەجی: پێویستە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت

مەودا میدیا-

راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشکرایکرد رێگەنادەن خاکی وڵاتەکەیان بۆ هیچ دەستدرێژییەک بەرانبەر بە دەوڵەتانی تر بەکاربهێنرێت.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند “ئەگەر چەک تەنها بەدەست حکومەتەوە نەبێت، ناتوانێت هاوبەشییەکی ستراتیژیی پتەو لەگەڵ جیهان بنیاد بنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گواستنەوەی وڵات لە دۆخی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانەوە بۆ کۆنترۆڵی چەک و بڕیاری سیاسی و سەربازیی، ئاڵنگاریی گەورەی بەردەم عیراقە لەم قۆناغەدا”.

ئەوەشی خستەڕوو ” حکومەتی عیراق ستراتیژییەکی درێژخایەنی لە 2024 تاوەکو 2032 داناوە، ئامانجی ئەم پلانەش بونیادنانی کەرتی ئەمنییە کە تەنها ملکەچی سەروەریی یاسا و دەسەڵاتی مەدەنی بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان