مەودا میدیا-
بەرپرسێکی سەربازیی لە وەزارەتی جەنگیی ئەمەریکا بە فەرمی بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا پێنتاگپن 29 ملیار دۆلاری بۆ ئەو جەنگە خرجکردووە.
بەرپرسێکی سەربازیی لە وەزارەتی جەنگیی ئەمەریکا رایگەیاند “هۆکاری زیادبوونی خەرجییەکان بۆ نوێکردنەوە، چاککردنەوە، گۆڕینی کەلوپەل و فڕۆکە جەنگییەکان، لەگەڵ تێچووی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان دەگەڕێتەوە”.
کەناڵی CNNی ئەمەریکی بڵاویکردەوە “خەمڵاندنی پێشووی پێنتاگۆن کەمتر بووە لە ئاستی پێویست، چونکە تێچووی چاککردنەوەی ئەو زیانانەی لەخۆ نەگرتبوو کە بەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا کەوتوون لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ب ح