مهودا میدیا-
وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان ماوهى ساڵێك تۆماركردن درێژكرایهوه بۆ بازرگان و خاوهن كۆمپانیاو پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل.
دهقى بڕیارهكهى وهزارهتى ناوخۆ.
بەگوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥ لـە ١٣-٥-٢٠٢٩)، بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەسەر کەسابەت و گوزەرانی خەڵک و بازرگانی، ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکانی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل کە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل و ماتۆسکیلیان هاوردە کردووە، بەڵام بەهۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیوە بیفرۆشن. ماوەی یەک ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ کرایەوە و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەریان.
ع