موسەننا ئەمین: کاندید نەکراوم

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی فەرمییان لەگەڵ نەکراوە و ئاگاداری ئەو دەنگۆیانە نین کە باس لە کاندیدبوونی دەکەن بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران.

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ئەگەر هێزە دەسەڵاتدارەکانی وەک پارتی و یەکێتی بیرلەوە بکەنەوە کەسانی دەرەوەی حزبەکانی خۆیان لەسەر بنەمای توانا و لێهاتویی بۆ پۆستە باڵاکان کاندید بکەن، ئەوا ئەو کارە بە هەنگاوێکی زۆر ئەرێنی و ئیجابی دادەنێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەک هاوپەیمانییەتی یەکگرتوو و کۆمەڵ و هەڵوێست خاوەنی 10 کورسیی پەرلەمانن، بۆیە خۆیان بە شایستەی وەرگرتنی پۆستی باڵای وەک وەزیر یان جێگری سەرۆک وەزیران دەزانن و سوپاسی هەر لایەنێکیش دەکەن کە کار بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە و شایستەییەی ئەوان بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان