سۆران عومەر: وەزیری نوێی دارایی عیراق دژی کورد بوو

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەریی ئاشکرایکرد وەزیری نوێی دارایی عیراق یەکەم دەنگی پەرلەمانیی دژ بە کورد بوو.

سۆران عومەر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “فالح ساری، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە، لە خولی پێنجەمی پەرلەمان لە لیژنەی دارایی و لە کۆبونەوەکانی پەرلەمان هەر بابەتێک پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەبوبێت (بەپارێزگابونی هەڵەبجەشەوە) دژی بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێستا فالح ساری، دەبێتە وەزیری دارایی نوێی عیراق کە ئەمە ئاماژەیەکی زۆر خراپە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان، تەنها ئەوەی ئیجابیە سەر بە رەوتی حیکمەی عەممار حەکیمە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان