مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “سبەینێ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر سبەینێ مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( 2024/7/1 )وە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
ب ح