شۆفێری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ئاشکرایکرد هەر کەسێک ساڵی پار کۆدی ئاسایش بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کراوە دەتوانێت سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند “ئەو کەسانەی کۆدەکەی بەناوەوە کراوە، دەبێت ئۆتۆتۆمبێلەکەی ئامادەبێت .دواتر ناوی لەکۆمپیوتەر دەدرێت و بارکۆدەکەی پێدەدرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگادار دەکەنەوە رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ کاریان بۆ دەکرێت دواتر دەستپێدەکاتەوە لە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ تاوەکو 8:00ی شەو بەردەوام دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان