مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لینكێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت”خوێندكاران خۆیان دەتوانن لە ماڵەوە سەردانی ئەو لینكە بكەن و شوێنی تاقیكردنەوەكانیان دەستنیشان بكەن پێش ئەوەی سەردانی خوێندنگاكانیان بكەن”.
دەقی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردە:
ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكەینەوە، لە رێگەی ئەو لینكەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و خوێندنگاكانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكان بزانن، پێویستە ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە ڕێكەوتی 14/6/2026 كاتژمێر 07:30ـی بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی خوێندنگاكانی خۆیان بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم.
لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاری خوێندكار پێویستە بە زووترین كات پەروەردەكەی خۆی ئاگاداربكاتەوە بەمەبەستی چاككردنەوەی زانیاریەكان.
⬇
https://tinyurl.com/Plo12X12026