مهودا میدیا-
بازاڕەکانی زێڕ و زیو تەنها لە ماوەی 45 خولەکدا لە مامەڵەکردندا نزیکەی 750 ملیار دۆلار زیانیان پێگهیشت.
ئهمڕۆ سێشهممه، له كاتى كردنهوهى بۆرسهى جیهانى، نرخى زێڕ و زیو دابهزینیان تۆماركرد، ئەمەش بههۆى فشاری ترسی هەڵاوسان و چاوەڕوانییەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمهریکا.
نرخی زێڕ بە رێژەی نزیکەی 1.5% دابەزی و گەیشتە 4461 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، کە نزیکە لە نزمترین ئاستی لە ماوەی مانگ و نیوێکدا، کە لە خولی پێشوودا گەیشتبووە ئەو ئاستە.
هەروەها نرخی زیوی سپۆت بە رێژەی نزیکەی 4.44% دابەزیوە و گەیشتووەتە 73 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
ع