مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد پێویستە قوربانیکردن لە کوشتارگەکاندا بێت و کاری ئاژەڵداریش لە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵاندا بکرێت، پێچەوانەوە لەسەر شەقام و گەڕەک و ناو ماڵاندا رێگەپێدراو نییە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند “پێویستە هاوڵاتییان خاوێنی شۆستە و شەقامەکان رابگرن و سەرپێچی رێنماییەکان نەکەن، چونکە بەو کارە دەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و شێواندنی ژینگە و پیسکردنی شۆستە و شەقامەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تیمەکانیان لە بەشی خزمەتگوزاریی و زیادەڕەویی بە هاوکاریی لیژنە هاوبەشەکان رۆژانی جەژن لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی خاوێنی و تەندروستی هاوڵاتییان”.
ب ح