مەودا میدیا-
رێبەری باڵای ئێران لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو و بەپەلەدا، داوایکردووە سەرجەم یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاتەکەی لە ناوخۆدا بمێنێتەوە نەبرێتە دەرەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی باڵای ئێرانه‌وه رایگەیاند “موجته‌با خامنه‌یی، رێبەری باڵای ئێران بڕیاریداوە یۆرانیۆمی پیتێنراو، كه پله‌ی پیتاندنه‌كه‌ی نزیكه له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.
ئەم هەنگاوە پەیامێکی روونە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کە ئێران ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت، لەکاتێکدا پێشنیازکرابوو ببرێتە دەرەوە بۆ روسیا.
هەروەها ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵوێستی تاران تووندتر ده‌كات له‌باره‌ی یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مەریكا له دانووستانه‌كاندا، كه ئه‌ویش راده‌ستكردنی یۆرانیۆمه‌كه‌یه و ره‌نگه ترەمپ تووڕه بکات و دانووستانی ئێستا بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگی ئه‌مەریكاو ئیسرائیل دژ به ئێران ئاڵۆزتر بكات.
ب ح