مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد حکومەتی عیراق بەڵێنیداوە پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت تەنانەت ئەگەر هەرێم داهاتی ناوخۆش نەنێرێت بەئەگەری زۆر تاوەکو رۆژی دووشەمە دەینێرێت.
کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “هیواخوازم حکومەتی کاربەڕێکەر کێشە بۆ هاتنی مووچە دروست نەکات چونکە ئەمانە دژی بەرژەوەندیی هاوڵاتییانن قورسە پێیان قەبوڵ بکرێت مووچەخۆر لە مانگێکدا دوو مووچە وەربگرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم هەر لەئێستادا پلانێک دابنێن کە لە دوو رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکەن ونەیخەنە دوای جەژن”.
ب ح