مەودا میدیا-
ئاژانسی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتنی سەرەتایی و پێشنیازکراویی نێوان تاران و واشنتۆنی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد دۆخی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە پاسداران رایگەیاند “بانگەشەی میدیا رۆژئاواییەکان چەواشەکارییە و دۆخی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ بەڵکو تەنها ئاستی تێپەڕبوونی ژمارەی کەشتییەکان لە ماوەی 30 رۆژدا ئاسایی دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر گۆڕانکارییەک لە هاتوچۆی گەرووەکەدا، بەستراوەتەوە بە هەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی دەریایی لە ماوەی مانگێکدا، ئەگەر ئەمەریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی گەرووی هورمزدا روونادات”.
ب ح