ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژئاواى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە چەند شارێکی رۆژئاوای کوردستان نیشانی دەدات ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) پێش ئەو کاندیدانە کەوتووە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە پشتیوانیی دەکران.

هەڵبژاردنەکە دابەشی چەند بازنەیەک کرابوو، ئەنجامەکانیش بەمشێوەیە بوون:

1- بازنەی سەرێکانی (رەئسولعەین) – 1 کورسی:
د. عەبدوڵا عەبدوڵا (پێکهاتەی عەرەب / مەغموری)

2- بازنەی دێرک– 2 کورسی:
ئەحمەد موراد (پێکهاتەی کورد / سەر بە هەسەدە)
عەلوان عەلی (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی زوبێدی)

3- بازنەی حەسەکە – 3 کورسی:
عومەر عیسا هایس (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی جبوری)
ئیبراهیم حەبەش (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی بەجاری)
فەسلە یوسف (پێکهاتەی کورد / ئەنەکەسە)

4- بازنەی قامیشلۆ – 4 کورسی:
عەبدولحەلیم عەلی (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی تەی)
رەزوان عوسمان سیدۆ (پێکهاتەی کورد / ئەنەکەسە)
کیم حوسێن ئیبراهیم (پێکهاتەی کورد / سەر بە هەسەدە)
نینۆرتا شەمعون شەمعون (پێکهاتەی مەسیحی – سریانی)

5-بازنەى کۆبانێ 2 کورسى
فەرهاد ئەنوەر شاهین، (پێکهاتەی کورد / ئەنەکەسە)
شواخ ئیبراهیم العساف( پێکهاتەى عەرەب).

دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکە بۆ هەسەدە دڵخۆشکەر نییە، چونکە لەکۆی 12 کورسی هەسەدە تەنها دوو کورسی بەدەستهێناوە، لەبەرانبەردا ئەنەکەسە سێ کورسی بەدەستهێناوە. تەنانەت لە بازنەی کۆبانێ کە هەسەدە رۆڵی گەورەی هەبوو لە رزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش، نەیتوانی کورسی مسۆگەر بکات و ئەنەکەسە لەوێ کورسیەکی مسۆگەر کرد، لەکۆتایدا کورد لە رۆژئاوای کوردستان پێنج کورسی مسۆگەر کرد، بەڵام لەبەرانبەردا نەتەوەکانی تر 12 کورسییان مسۆگەر کرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان