مهودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه،بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، زنجیرەیەک رێکار و ئامادەکاریی پێشوەختەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی لە شار و شارۆچکەکان دەرکرد.
لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی تەندروستیی راسپاردەی توندی ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەکان کردووە بۆ پابەندبوون بەم خاڵانەی خوارەوە:
یەکەم: دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
دووەم: بۆهەر کارێکی پێویست و لەنەکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
سێیەم : لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
چوارەم: پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری و مانەوەی بەردەوامیان لەناو نەخۆشخانە.
پێنجەم: ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای هەماهەنگی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت.
شەشەم: ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.
حەوتەم: ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
هەشتەم: ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت.
نۆیەم: بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
دەیەم: هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
یازدە: نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بەنەخۆش تۆمار بکرێت.
دوازدە: سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
سێزدەیەم: سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
چواردەهەم: تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
پازدە: تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچوون بەشێوەی ئێشکگری.
شازدە: پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.
حەڤدە: بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشکنینی گومانلێکراوانی تای خوێنبەربوون و ڤایرۆسی هانتا و چارەسەریەکان.
هەژدە: دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ هەر پێشهات یان پێویستیەکی لەناکاو لەڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.
نۆزدەهەم: بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی چاودێری سەربڕینی ئاژەڵ.
ع