مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد واشنتن پێش ئەوەی بیر لە بژاردە جێگرەوەکان بکاتەوە، هەموو هەلێک بە دیپلۆماسی دەدات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “پێشنیازێکی زۆر بەهێز لەسەر مێزەکەی دۆناڵد ترەمپە، کە پەیوەندیی بە کردنەوەی گەرووی هورمز و ئەنجامدانی دانووستانی راستەقینەوە هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئیسرائیل مافی تەواوی خۆیەتی بەرگریی لە سەروەریی وڵاتەکەی بکات، ئەگەر هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵا بەردەوام بێت، ئەوا ئیسرائیل مافی رەوای خۆیەتی وەڵامی هەبێت”.
ب ح