سەعدی پیرە: یەکێتی داوای دوو ئیدارەیی نەکردووە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەبێ یەکێتی قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکان و هەڵەیەکی گەورەیە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند “هیچ کات یەکێتی داوای دوو ئیدارەیی نەکردووە و بیرکردنەوەش لێی خیانەتە و گەورەترین هەڵەیە، لە کاتێکدا یەکێتی خەبات بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان و جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەکات نەک دابەشکردنی هەرێم بۆ دوو ئیدارە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێکدانەوەی هەڵە بۆ مەڵبەندی دیراساتی یەکێتی و د.یوسف گۆران کراوە و بەهیچ شێوەیەک باس لە دوو ئیدارەیی نەکراوە، هەرکەس لێکدانەوەی لەوشێوەیە بکات غەدر لە یەکێتی دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین، لە کاتی خۆیدا بوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هێرشی راگەیاندن راگیراوە و پێشبینی دەکەن بەمنزیکانە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان