پەیەدە : هەڵبژاردنەکانی سوریا لە حەسەکە ناشەرعییە

مەودا میدیا-

پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە دوو راگەیەندراوی جیادا هەڵبژاردنەکانی پارێزگای حەسەکەیان ئیدانە کرد و ئەنجامەکانیان بە ناشەرعی و دوور لە ئیرادەی گەل ناوبرد و ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی وەک براوەی هەڵبژاردن دیاریکراون، نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک نین و جارێکی تر هەوڵی کەمکردنەوەی پێگەی کورد دراوەتەوە.

پەیەدە رایگەیاند “ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدایە کە هێشتا زەینیەتی نکوڵیکردن و سڕینەوەی ناسنامەی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و هەندێک لایەنی ترەوە بەردەوامە، ئەم هەڵبژاردنانە سەلماندیان کە سیاسەتی پەراوێزخستن و زۆرداری بە شێوازی جیاواز درێژەی هەیە”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بنیادنانی سوریایەکی دیموکرات تەنها لە رێگەی پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر و بێ جیاکارییەوە دەبێت، کە تێیدا مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، دەستپێشخەریی گەل لە شاری (گرکێ لەگێ) بە تووندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریای لە حەسەکە رەتکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سیاسەتەکانی حکومەت لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ناوچەکەدا نییە و دەبێ کورد، عەرەب، ئەرمەن و ئاشوورییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دیموکراتییانە لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکاندا بەشدار بن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان