مه‌ودا میدیا-
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ەزارەتی دارایی عیراق پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى خسته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، بڕی 890 ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
لە ئەمشەوەوە پارە دەخرێتە سەر حسابی فەرمانبەران و دەتوانن مووچە رابکێشن له ئه‌ى تى ئێمه‌كان.
رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رۆژى دووشه‌ممه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات و دواتر ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت.
ع