سزاى فڕێدانى خۆڵ و خاشاك جێبه‌جێده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رۆژى 26ى مانگه‌وه‌ سزاى فڕێدانى خۆڵ و خاشاك ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن.

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە..
ئاگاداری شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە ئاماژە بە ڕێکارەکانی پاراستن و پاک ڕاگرتنی ژینگە . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٦ کاتژمێر (٦:٠٠) ئێوارە بە دواوە هەر ئۆتۆمبێلیک زبل و خاشاک و دەبە و قوتو و شوشەی خواردنەوەکان فرێبداتە سەر شەقام ئەوا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێری تیژڕۆیی سزای سەرپێچیان بۆ تۆمار دەکرێت.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان