پێشبینی دەكرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی عیراق پێنج ملیۆن تۆن بێت

مەودا میدیا-
مەهدی جبوری، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند” پێشبینی دەكەن بەرهەمی چاوەڕوانكراوی گەنم بۆ وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بگاتە پێنج ملیۆن تۆن، ئەمەش عیراق دەخاتە سەر رێڕەوی گەیشتن بە خۆبژێوی لەم بەرهەمەدا”.

وتیشی” بۆ ئەمساڵ بە نزیكەیی هەشت ملیۆن دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە سەرانسەری وڵاتدا بە گەنم چێنراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد” بەشێكی بەرچاو لە گەنمی چێنراو لە عیراق لەبری ئاودێری رووبارەكان، پشت بە ئاوی باران و بیرەكان دەبەستێت، ئەمەش رەنگدانەوەی بارودۆخی كەشوهەوای لەبار دەبێت لە وەرزی گەشەكردندا، ئەوەش وادەكات كە ئەگەر ساڵانە بارانبارینیش وەك پێویست نەبێت، بەرهەمەكانیان هیچ كەم نەكات”.

باسی لەوەشكرد” ئەمساڵ رێژەیەكی زۆری باران لە عیراق و ناوچەكە باریوە، بۆیە ئەو زەوییانەشی كە پشت بە ئاوی باران دەبەستن بەرهەمی زیاتریان دەبێت، ئەوەش كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی رێژەی بەرهەمی گەنم”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان