کاوە عەلی: نزیکەی دوو ملیار دۆلار جێگای گومانە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لە عیراق کابینە دوای کابینە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دروستدەکرێت بەڵام لە راستیدا گەندەڵی زیاتر و بە سەدان ملیار دینار دیار نامێنێت و دزی سەدە رۆژ بەڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت کە بە ملیار دۆلار زیاد دەکات، گەندەڵی لە عیراق لە ئاستێکدایە بەراورد ناکرێت بە هیچ کوێ لە دنیا ، بەڵام لە هەرێم خەریکی بنکەنکردنی کەرتی گشتین بۆ کۆمپانیاکانیان و بەسەدان ملیار دینار گەندەڵی و بۆ تەنها پڕۆژەیەک بودجەی سێ پڕۆژە دەدەنە تەنها یەک کۆمپانیا.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند “بەپێی خشتەیەک بەراورد بە پڕۆژەکانی هەڵەبجە ئەو بڕەی کە 208 ملیار دینار وەک پڕۆژە نزیکەی 140 ملیار دینار دیار نییە، روون نییە و جێگای گومانە، واتە لە 67%ی ئەو بودجەیە یان راست نییە ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی یان دراوەتە کۆمپانیاکانیان، ئەگەر لە خشتەکە بە گشتیی بەراوردی ئەوەی هەڵەبجە بە هەرێم بکەن نزیکەی 2.8 ترلیۆن دینار جێگای گومانە، یان هیچ بنەمایەکی نییە و دراوەتە کۆمپانیاکانیان یان فێڵ لە هەندێک ناوچە کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەوە کاری پەرلەمانە کە بەدواداچوون بکات و تەنها قسە نەکرێت، بێگومان کاتێک پەرلەمان کارا کرا ئەگەر بهێڵن، ئەوا یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی لیژنەکانی پەرلەمان بە تایبەت لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و لیژنەی دەستپاکی، کە بە دواداچوون و کردنەوەی دۆسییە و جوڵاندنی سکاڵا دەبێت، بەڵام بەداخەوە تا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری نەکرێت لیژنەکانی پەرلەمان دیاری ناکرێت ، واتە تا ئەو کاتە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا ناتوانرێت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەنگاوی لێپرسینەوە و چاودێریی و بەدواداچوون لەو شێوەیە بنێت ، دەسەڵاتداران هەرگیز حەزبە کارایی پەرلەمان ناکەن و تەنها پەرلەمانیان بۆ شەرعیەتدان بە کابینەی حکومەت دەوێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان