مەودا میدیا-
هێشتا رێژەی ئەو بڕە گەنمەی كە بڕیارە ئەمساڵ لەلایەن بەغداوە لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت یەكلایی نەبووەتەوە و ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری لەبارەوە دەدات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند” دوێنێ ئەنجومەنی باڵای ئابووری عیراق كۆبووەتەوە و بڕیاردراوە ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی رێژەی ئەو گەنمە یەكلایی بكرێتەوە كە لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت”.
وتیشی” لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە حكومەتی عیراق لە پەیوەندی بەردەوامدان و دەیانەوێت ئەمڕۆ بڕیار لە بارەی زیادكردنی ئەو بڕە گەنمەوە بدرێت كە پێش تر دیاریكراوە، چونكە ئەوان دەیانەوێت بڕەكە زیاد بكرێت نەك وەك خۆی بمێنێتەوە”.
بڕیارە ئەمساڵ لەسەر ئاستی گشتیی عیراق سێ ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی عیراق وەربگیرێت كە لەو بڕە 400 هەزار تۆنی بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت، بەڵام ئەو رێژەیە كەمە بەرهەمی جوتیارانی هەرێم زۆر لەوە زیاترە.
عیراق لە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵیدا بۆ هەر تۆنێك گەنم بڕی 700 هەزار دینار دەدات بە جووتیاران، بەڵام ئەو بڕەی كە لە دەرەوەی پلانەكەوەریدەگرێت هەر تۆنێكی بە 500 هەزار دینار واتا 300 هەزار دینار كەمتر وەردەگرێت.
ئ پ