مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، دواى له ماوه‌ى رابردوو دابه‌زینى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به بازاڕ و سه‌قامگیریی دۆخى ناوچه‌كه هه‌یه”.
وتیشى “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 154 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كه‌ى له 153 هه‌زار دینار بوو”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع