مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا، پلانی هەیە لە مانگی تەممووزی داهاتوودا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سەرۆک و سەرکردەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بکات.
بڕیارە لوتکەی ناتۆ لە رۆژانی 7 و 8ی تەممووزی 2026لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەبچێت، بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای راگەیاندووە کە بەشداریی لە لوتکەکەدا دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ پشتڕاستی کردەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی ئەمهریکا بەردەوامن و ناوبراو چەندین جار لە پەیوەندییەکانیدا ئاماژەی بە سەردانەکەی کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکە و لوتکەی ناتۆ هەستیارییەکی زۆریان هەبێت، بەتایبەت کە پێشتر ترەمپ رەخنەی توندی لە هاوپەیمانییەکە گرتبوو و باسی لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمهریکا لە ئەوروپا کردبوو.
هاوکات بڕیارە لە پەراوێزی لوتکەکەدا، هەردوو سەرۆکی ئەمهریکا و تورکیا کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامبدەن و تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی گرنگ بکەن، لەوانە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-16 و ئێف-35، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان، و دۆخی گشتیی ناوچەکە.
ع