دابەشکردنی بەشە ئارد دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی دروستكردنی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویكردەوە دەستیان بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئارد بۆ بەشی چوارەمی ئارد کردووە و رۆژانی پشوویش دەوام دەبن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند “دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵ كراوە و ئەم هەفتەیە گەنم بۆ ئاشەکان نێردراوە و گەنمەكەش بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیستی بریكارەكانی ئارد دابەشكراوە و ئارد دەگاتە لای بریكاری شار و شارۆچكەكان و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت کە بۆ هەر كەسێك نۆ كیلۆ ئارد دیاریکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێش دابەشكردنی ئاردەكە بە دوو شێواز تاقی دەكرێتەوە، ئەگەر نانێکی جوانی لێدروست نەكرێت دابەش ناكرێت، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌نە هاوڵاتییان ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت، هەروەها دابەشكردنی بەشەخۆراكی سێیەمیش بەردەوامی هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان