مەودا میدیا-
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئاشکرایکرد لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر لوبنان، غەززە و ئێران، چەند ناوچەیەکی هەستیاری ئیسرائیل-یان بە ئامانجگرتووە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند “هێرشەکەیان وەڵامی گەمارۆ و هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکایە بۆ سەر ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنەکانیان لە داهاتوودا زیاتر و بەهێزتر دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەبەرانبەر بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بڕیاریداوە بە:
1- قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتوچۆی هەموو کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور، لەمەودوا هەر جووڵەیەکی ئەو کەشتییانە دەبێتە ئامانجێکی رەوای هێزەکانیان.
2- پەرەپێدانی هێرشە سەربازییەکان وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئێران و غەززە، بە هەماهەنگی لەگەڵ میحوەرەکانی تری بەرگریی.
3- جەختکردنەوە لەسەر مافی گەلەکەیان و گەلانی ناوچەکە لە بەرگریکردن و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانیان تاوەکو ئەو کاتەی گەمارۆ و هێرشەکان رادەگیرێن.
ب ح