مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی پاسپۆرتى سلێمانى بڵاویكردهوه، ئهو كوردانهى له دهرهوهى ههرێم و عیراق، به هیچ شێوهیهك بۆ نوێكردنهوهى پاسپۆرت كار به صوره قهیدى ئهلیكترۆنى ناكرێت.
ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ کوردانی تاراوگە:
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە ” صورە قیدی ئەلیکترۆنی” ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە (صوره قیدی الكترونی) ڕاگیراوە، هەروەها جارێکی تر ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، کە تەنها بە(کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، وە پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ ڕۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (٢٠ بۆ ٣٠) ڕۆژی پێ دەچێت .
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پاسپۆرتی سلێمانی
ع