مەودا میدیا-
بەپێی ئەو وتانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیدیاكانی وڵاتەكەی بڵاوكرایەوە، ئێران ئامادەیەمەرجەكانی ئەمەریكا جێبەجێ بكات بە تایبەتیش وازهێنان لە چەكی ئەتۆم.
ترەمپ رایگەیاندووە” ئەمەریكا و ئێران بەم نزیكانە دەگەنە رێكەوتنی تەواو ئەویش دوای ئەوەی كە ئێرانییەكان ئامادەییان دەربڕیوە داواكارییەكانی ئەمەریكا جێبەجێ بكەن و دەست لە چەكی ئەتۆمیش هەڵبگرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” دوای رێكەوتن لەگەڵ ئێران نرخی نەوت دادەبەزێت و هەموو نرخەكان دەگەڕێنەوە ئاستی پێشووی خۆیان”.
سەرەڕای ئەوەی كە لایەنی ئێرانیش ئەوە بە رێكەوتن و دەستكەوت ناودەبات، بەڵام ترەمپ باسی لەوەكردووە” لە ئایندیەكی زۆر نزیكدا سەركەوتنی تەواوەتی خۆمان بەسەر ئێراندا رادەگەیەنین”. وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە ئەمە هاتنەژێرباری ئێران و تەسلیمبوونیەتی نەك رێكەوتن.
ئ پ