مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى وه‌رزى دروێنه‌و زۆربوونه‌وه‌ى گه‌نم، ئاردى به‌شه‌خۆراك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئارد زۆربووه و له خواست زیاتره.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، بریكارى فرۆشتنى ئارد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئاردى به‌شه‌خۆراك زۆر هه‌رزانبووه، ئێستا وه‌رزى گه‌رمایه، كاتى دروێنه‌یه‌و گه‌نم زۆر ده‌بێته‌وه”.
وتیشى “كاتێك گه‌نم زۆر ده‌بێت له وه‌رزى دروێنه، ئاردى به‌شه‌خۆراك زۆر هه‌رزان ده‌بێت، چونكه ئارد زۆر له خواست زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “یه‌ك فه‌رده ئاردى 50 كیلۆیی به‌شه‌خۆراك به 13 هه‌زار دیناره، له مانگى رابردووتر یه‌ك فه‌رده 20 هه‌زار دیناربوو”.
به‌غدا مانگانه له به‌شه‌خۆراك ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاردى زیاتر له بازاڕ هه‌بێت و زۆرینه‌ى خه‌ڵك ئارده‌كه ده‌فرۆشنه‌وه.
ع