مەودا میدیا-
سەرۆکی تورکیا ئاشکرایکرد هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان گەیشتووەتە ئاستێک کە هەڕەشە لە ئاسایشی تورکیا دەکات، بێدەنگیی ئێستای جیهان لە ئاست ئەو هێرشانە، دووبارەکردنەوەی کارەساتی سەردەمی هیتلەرە.
ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند “ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر ئێران و لوبنان خوێناویترین جینۆسایدی مێژوو و تێکدانی ئارامیی ناوچەکەی ئەنجامداوە و ناتانیاهۆ و دارودەستە بکوژەکەی بەدوای وەهمی خاکی بەڵێندراوەوەن، بەڵام هەرگیز رێگەیان پێنادەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دیمەشق و بەیروت وەک دوو شاری برای ئیستانبوڵ دەپارێزن و رێگە بە هیچ هێرشێک دژی برایانیان نادەن، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر مافەکانی تورکیا و تورکەکانی قوبرس بکرێت، بە وەڵامێکی زۆر توند رووبەڕوو دەبنەوە”.
ب ح