ناتانیاهۆ بە تووندی وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەتووندی وەڵامی سەرۆکی تورکیای دایەوە و ئاشکرایکرد ئەردۆغان، کوردەکان و نەیارانی سیاسی خۆی سەرکوت دەکات و پاڵپشتی حەماس دەکات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “ئەردۆغانی دژە جوو کە خەریکی جینۆسایدی کوردەکانە و پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی حەماس دەکات و خەڵکەکەی و نەیارانی سیاسی سەرکوت و زیندانی دەکات، دوا کەسە کە دەتوانێت وانەی ئەخلاقی بە حکومەتی ئیسرائیل بدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی ئیسرائیل و سوپاکەی کە ئەخلاقیترین سوپای جیهانن، بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری هەنگاوی یەکلاکەرەوە دژی ئێران و بریکارەکانی کە هەڕەشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییانی وڵاتەکەیی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان