ئێران و ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه‌ ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن

مه‌ودا میدیا-

سێ سەرچاوەی ئێرانی و بەرپرسێکی ئەوروپی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایانگەیاند “هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا چڕتر بوونەتەوە، سەرەڕای ئەو مانگرتنانەی کە لە لایەن هەردوولاوە ئەنجام دراون و باس لە میکانیزمێک دەکەن بۆ ئازادکردنی پارە بەستووەکانی ئێران.

ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە “ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا سەبارەت بە وردەکاریی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە نێوان ئەو ناکۆکییە سەربازییەی نێوان هەردوو وڵات هەیە”.

سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لێکتێگەیشتنێکی سیاسیی هه‌یه‌، بەڵام هەندێک بابەت هێشتا پێویستیان بە گفتوگۆی ورد هەیە، وەک میکانیزمی ئازادکردنی دەیان ملیار دۆلاری داهاتی نەوتی ئێران کە لە بانکە بیانییەکان بەستراوەتەوە.

سه‌رچاویه‌کی ئێرانی رایگه‌یاند “ئێران ده‌یه‌وێت له‌ نێوان 6 بۆ 12 ملیار دۆلارى له‌ پاره‌ سزادراوه‌كانى خۆى ئازاد بكات، له‌ كاتێكدا واشنتۆن ده‌یه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ و له‌ كارى مرۆیی ئازاد بكات و ئاماده‌ نییه‌ راسته‌وخۆ پاره‌كه‌ بۆ ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه‌”.

سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە “ئەولەوییەتی ئێران گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی هەمەلایەنە نییە، بەڵکو چوارچێوەیەکە کە بتوانێت کەمترین بوار بۆ مانۆڕ بۆی بگەڕێنێتەوە، لە رێگەی ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستوو و کۆتاییهێنان بە شەڕ”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان