سەعدی پیرە: کێشەی پارتی و یەکێتی نەبوونی متمانەیە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد مەسعود بارزانی لە هەمووان بە تەمەنتر و بە ئەزموونترە کاتێک دەستپێشخەریی دەکات دیارە هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەدایە، بۆیە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند “هۆکاری سەرەکیی رێکنەکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ململانێ لەسەر پۆستەکان و نەبوونی متمانە دەگەڕێتەوە، ئەم دۆخە بووەتە رێگر لەبەردەم گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەنگ و هەلومەرجی ناوچەکە پریشکی بەر کوردستان دەکەوێت، بۆیە پارچەکانی تری کوردستان چاویان لە حکوومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی پاڵپشتییان بکات و لۆبیی سیاسی بۆ بەدەست بهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان