بەغدا دەرمان بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا دابیندەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق یئاشکرایکرد بەنوسراوی فەرمی لە 2026/4/26، داوای لە وەزیری تەندروستی عیراق کردووە کە دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابین بکات، لەئێستادا بارەکە گەیشتووەتە سلێمانی و لە قۆناغی پشکنینی تاقیگەیدایە.

د.رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “لەئێستادا رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی عیراقی وەرگرتووە بۆ دابینکردنی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی (هیمۆفیلیا)، وەزیری تەندروستی بە نووسراوی فەرمی لە 2026/5/10، وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە و دەرمانەکان نێردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی”.

لای خۆیەوە د.عەبدولحسێن ئەلموسەوی، وەزیری تەندروستی عیراق لە نووسراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە “رەزامەندن بە دابینکردنی بڕی (هەزار و 258 ڤیاڵ/ئەمپۆل) بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان