دوو گەورەبازرگانی ماددەی هۆشبەر كوژران

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا دوو لە مەترسیدارترین بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای میسان كوژراون.

لە بەیاننامەكەدا كە ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیران بڵاوراوەتەوە دەزگانی نیشتمانی عیراق رایگەیاندووە” ئۆپەراسیۆنەكە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكاندا بووە بۆ بەدواداچوونی باندە تاوانكارییە رێكخراوەكان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان كە لە ناوچەی “ئەلعزەیر” لە پارێزگای مەیسان ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا دوو كەسی مەترسیدار دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریی مەترسیدار كوژراون”.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە” یەكێك لەو دوو كەسەی كوژراون، بازرگانێكی سەرەكی ماددەی كریستاڵ بووە لە عیراق كە بە ئەبو فاتم ناسراوە و بەپێی ماددەی 27ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراو بووە كە بە یەكێك لە دیارترین و مەترسیدارترین دابەشكەرانی ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتدا دادەنرێت”.

باس لەوەشكراوە” تۆمەتبارەكان لە كاتی دەستگیركردنیان دەستیان بە تەقەكردن لە هێزە ئەمنییەكان كردووە، ئەوەش بووەتە هۆی پێكدادانی چەكداری، بەڵام بە ماوەیەكی كەم هەردووكیان لەلایەن هێزەئەمنییەكانەوە كوژراون و دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و چەكی پێشكەوتووی جۆراوجۆر”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان