مەودا میدیا-
لە راپۆرتێكدا كە ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، تەواوی خاڵەكانی ئەو لێكتێگەیشتنەی ئاماژەپێكردووە كە لە نێوان ئێران و ئەمەریكا رێككەوتنی لەسەر كراوە.
خاڵەكانی لێكتێگەیشتنەكە ئەمانەن:
1/ دەستبەجێ ئاگربەست رادەگەیەنرێت لە هەموو بەرەكاندا، بە لوبنانیشەوە.
هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی بە شێوەیەكی تەواوەتی لە ماوەی 30 ڕۆژدا.
2/ ئەمەریكا بەڵێن دەدات دەستوەرنەداتە كاروباری ناوخۆی ئێران و رێزگرتن لە سەروەریی خاكەكەی بگرێت.
3/ كردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی 30 رۆژدا بەپێی ئەو رێكار و ئامادەكارییانەی
ئێران دیاریدەكات.
4/ لە كاتی گفتوگۆكاندا، ئەمەریكا هێزی سەربازیی نوێ ناهێنێتە ناوچەكە و هیچ سزایەكی نوێش بەسەر ئێراندا ناسەپێنێت.
5/ رێككەوتنەكە تەنها تیشك دەخاتە سەر پیتاندنی یۆرانیۆم، كەرەستە پیتێنراوەكان، سووككردنی سزاكان و ئاوەدانكردنەوەی ئابووریی ئێران.
6/ ئازادكردنی 24 ملیار دۆلار لە سامانە بلۆككراوەكانی ئێران لە ماوەی ئەو 60 رۆژەی گفتوگۆكاندا، بەو مەرجەی نیوەی پارەكە پێش دەستپێكردنی گفتوگۆكان بدرێتە ئێران.
7/ بەڵێنی ئەمەریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەو ناوچانەی كە دەكەونە دەوروبەری ئێران.
8/ راگرتنی سزاكانی سەر نەوت، ماددە پترۆكیمیاییەكان و هەناردە پەیوەندیدارەكانی تری ئێران، بە جۆرێك ئێران بتوانێت بەتەواوی دەستی بە داهاتەكانیان بگات.
9/ پێویستە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی پلانێكی ئاوەدانكردنەوە بۆ ئێران دابین بكەن
كە بەهاكەی لە 300 ملیار دۆلار كەمتر نەبێت.
10/ گفتوگۆی كۆتایی تەنها ئەو كاتە دەست پێدەكات كە نیوەی پارە بلۆككراوەكانی
ئێران ئازاد بكرێن، سزاكانی سەر نەوت رابگیرێن و گەمارۆی دەریاییش هەڵبگیرێت.
11/ دیاریكردنی ماوەی 60 رۆژ بۆ گفتوگۆكردن بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر كێشە ئەتۆمییەكان، هەروەها لابردنی تەواوەتی سزاكانی ئەمەریكا و ئەو رێكارانەی كە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەپاندوویانە.
12/ ئێران دووپاتی دەكاتەوە كە بەپێی پەیماننامەی چەكی ئەتۆمی دروست ناكات.
13/ بەرنامەی موشەكی ئێران و پشتگیریكردنی بۆ گرووپەكانی مقاوەمە (گرووپە چەكدارەكان)، لە بەرنامەی كاری گفتوگۆكان دەرهێنراون و باسیان لێوە ناكرێت.
14/ دروستكردنی لیژنە یان سیستەمێكی چاودێری بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بكات.
15/ رێككەوتنی كۆتایی لەلایەن بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پەسەند دەكرێت و پشتگیری دەكرێت.
ئ پ