مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە توندی هێرش دەكاتە سەر ئێران و دەڵێت”هەموو ئەو خاڵانەی لە بارەی رێككەوتنی نێوانیانەوە بڵاویانكردووەتەوە هیچیان راست نین”.
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە”وا پێدەچێت ئێران كات بیەوێت كات بكوژێت، چونكە هەموو ئەو خاڵانەی كە لەبارەی رێككەوتنی كاتیی نێوانیان لە دەزگاكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتەوە بڵاوكراونەتەوە جیاوازن لەو خاڵانەی كە لە رەشنوسی لێكتێگەیشتنەكەدا ئامادەكراوە”.
بەپێی راپۆرتێك كە ماڵپەڕی “سی ئێن ئێن” لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە ترەمپ بڵاویكردووەتەوە، ئەمەریكا و ئێران لەسەر دەقی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوانیان رێككەوتوون، بەڵام تا ئێستا واژۆی كۆتایی نەكراوە، لە بەرامبەریشدا تا ئێستا بەرپرسانی ئێران هیچ رێككەوتنێكیان پشتڕاست نەكردۆتەوە.
ماڵبەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پێدەچێت رێوڕەسمی واژۆكردنی رێكەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەبچێت و رەنگە بكەوێتە رۆژی یەكشەممەوە”.
ئ پ